ئابووریجیهانهەواڵ

نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بۆرسەکانی جیهاندا

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بۆرسەکانی جیهاندا تا ڕادەیەک جێگیرە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بە 41 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 39 دۆلار و 41 سەنت فرۆشرا.

جێگیربوونی نرخی نەوت لە سەرو 40 دۆلارەوە ماوەی چەند مانگێکە بەردەوامە و چەند هۆکارێک هەیە بۆ ئەوەی نرخەکە بەوە جۆرە بەردەوام بێت.

یەکێک لە هۆکارەکان رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەسە بە کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنان لەلایەن وڵاتانەوە بەتایبەت سعودیە و روسیا.

هۆکارێکی دیکە ئاسایکردنەوەی ژیانە لە زۆرینەی وڵاتان لەدوای شەپۆلی گەورەی کۆرۆنا و کردنەوەی کارگە و رێگاکانی هاتوچۆ و فڕۆکەخانەکان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close