
دادگای فیدڕاڵی لەبارەی بڕگەیەکی یاسای خانەنشینی بڕیار دەدات
باسک نێت
دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق بڕگەیەکى یاسای خانەنشینى یەکگرتووى عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە، کە رێگەى بە بەڕێوەبەرانى گشتى دەدا بە 80%ى مووچەکانیان خانەنیشن ببن.
جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق:
بە گوێرەى بڕیارەکەى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى، ئەو بڕگەیە هەڵوەشێندراوەتەوە کە لە هەموارى 2019 زیادکراوە و دەگەڕێتەوە بۆ دۆخى پێشووى لە یاسای خانەنشینى یەکگرتوو کە لە 2014یە.
بە هەڵوەشاندنەوەى ئەو بڕگەیە، خانەنشینکردنى بەڕێوەبەرانى گشتى بە هاوشێوى فەرمانبەرانى دیکەى دەوڵەت دەبێت، کە بە گوێرەى مادەى 21ى یاساکە بەرزترین مووچە لەڕووى خزمەت و تەمەنەوە دەگاتە 75%ى تێکڕای مووچەکانیان و لە رۆژى دەرچوونى بڕیارەکەوە لە 13ى تشرینى دووەم کارى پێ دەکرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە