
عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، “لە ماوەی ئەم مانگەدا زیاتر لە ملیۆنێک کارتی نیشتمانییمان دەرکردوون”؛ ئاماژەی بەوەشکرد، “لە 1-3-2024 کارکردن بە بەڵگەنامەکانی دیکە رادەگیرێت و تەنیا کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت”.
کارتی نیشتمانی دەبێتە جێگرەوەی سێ بەڵگەنامە (وڵاتینامە، ناسنامەی باری شارستانی و كارتی زانیاری)، 20 نهێنی كەسی هەر تاکێک لەخۆدەگرێت و ساختەكردنی ئەستەمە.
بەپێی زانیارییەکان، “کارکردن بە ناسنامەی باری کەسێتی و عێراقی چەند مانگێکە کاری پێناکرێت و بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت سورەت قەیدی ئەلیکترۆنی وەردەگیرێت، ئێستا کار بە ئەویش ناکرێت و تەنیا ئەو کەسانە دەتوانن داوای پاسپۆرت بکەن کە کارتی نیشتمانییان هەیە؛ ئەمە بۆ تەواوی پارێزگاکانی عیراق و هەرێمی کوردستانە”.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە