كوردستانهەواڵ

شۆفێرانی رێگای سلێمانی – ھەولێر ئاگادار دەکرێنەوە

بەرێوەبەری ھاتوچۆی کۆیە شۆفێرانی سنورەکەی و رێگای سلێمانی-ھەولێر ئاگادار دەکاتەوە کە رێگای کۆیە – کلکە سماق- دوکان بەڕوی ھاتوچۆدا داخراوە.



زاھیر محمد بەرێوەبەری ھاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، رێگای سەر شاخی کلکە سماق بەتەواوی داخراوەو کاری نۆژەنکردنەوە بۆ رێگاکە ئەنجام دەدرێت.

وتیشی، ئەو شۆفێرانەی کە لە سلێمانی دەچن بۆھەولێر یان بەپێچەوانەوە نایانەوێت رێگاکانی تر بەکاربھێنن دەتوانن رێگای کۆیە – ئاغجەلەر بەکاربھێنن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close