ئابووریعێراقهەواڵ

وەزارەتی جەنگیی ئەمریكا، گرێبەستێكی سەربازیی بە بەهای 250 ملیۆن دۆلار لەگەڵ عێراقدا ڕاگەیاند

وەزارەتی جەنگیی ئەمریكا، گرێبەستێكی سەربازیی بە بەهای 250 ملیۆن دۆلار لەگەڵ عێراقدا ڕاگەیاند

باسک نێت
وەزارەتی جەنگیی ئەمریكا، گرێبەستێكی سەربازیی بە بەهای زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلار لەگەڵ عێراقدا ڕاگەیاند.

لەوبارەیەوە وەزارەتی جەنگیی ئەمریكا ئاشکرایکرد: كۆمپانیایەكی ئەمریكی لەگرێبەستێكدا 250 ملیۆن دۆلاری لە عێراق دەستكەوتووە.

گرێبەستەکە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی پاڵپشتی پرۆگرامی فڕۆكەی ئێف 16ی ئەمریكا لەبنكەی ئاسمانیی شەهید عەلی فلەیح بووه لەعێراق.

وەزارەتەکە لەبەیاننامەیەكدا جەختیکردەوە: گرێبەستەکە دراوە بەكۆمپانیای (ڤیكترۆس سیستەمز، كۆلۆرادۆ سپرینگز، كۆلۆرادۆ)، بە بەهای 252,050,925 دۆلار، ئەویش بەتێچوون و كرێی جێگیرەوە، بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتی بەبنكەی ئاسمانی و یارمەتیدانی پرۆگرامی فڕۆكەكانی ئێف 16ی عێراق.

ڕوونیشیکردەوە: پێشبینیدەكرێت لە 24ی ئەیلولی 2026دا گرێبەستەكە تەواوببێت و بڕی 123,994,954 دۆلاری لەلایەن سەنتەری بەڕێوەبردنی سوڕی ژیانی هێزە ئاسمانییەكانەوە لەبنكەی ئاسمانیی (ڕایت پاتەرسۆن- ئۆهایۆ) جێبەجێدەكرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close