عێراق
سوودانی لە بەرژەوەندی ماڵە هەژارەکان بڕیاریدا

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی ماڵە هەژارەکانەوە بڕیاریدا کە هیچ خانویه‌كی زیاده‌ڕۆیی ناڕوخێندرێت به‌بێ دیاریكردنی جێگره‌وه بۆیان.
ئەمڕۆ سێشەممە، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لەسەر ڕاگرتنی لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كانی نیشته‌جێبوون بڕیاریدا کە هیچ خانویه‌كی زیاده‌ڕۆیی ناڕوخێندرێت تا جێگره‌وه‌یه‌ك ده‌دۆزرێته‌وه.
ئەم قسانەی سودانی تەواوکەری ڕێنمایی پێشویه‌تی كه له ١٩ـی ئایارـی ٢٠٢٥، ده‌ریكرد، تیایدا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی ڕێزگرتن له كه‌رامه‌تی هاوڵاتییان و پاراستنیان له ئاواره‌بوون كرده‌وه و وتیشی، دادپه‌روه‌ری به ڕوخاندنی ماڵێك به‌بێ جێگره‌وه به‌ده‌ست نایه‌ت، ده‌وڵه‌تیش له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ژاران بنیات نراوه.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




