ئابووریجیهانعێراقكوردستانهەواڵ

وەزارەتی نەوتی عێراق:بەشی پێداویستی ناوخۆ بەنزین بەرهەم دەهێنین، لە ئایندەدا بەنزین رەوانەی دەرەوە دەکەین

وەزارەتی نەوتی عێراق:بەشی پێداویستی ناوخۆ بەنزین بەرهەم دەهێنین، لە ئایندەدا بەنزین رەوانەی دەرەوە دەکەین

باسک نێت
وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت: دۆسیەی هاوردەكردنی (گاز)و(نەوت و سپی)یان داخستووەو، كۆتایی ساڵی داهاتووش بەشی پێداویستی ناوخۆ بەنزین بەرهەم دەهێنین، رەنگە لە ئایندەدا توانای ئەوەشیان هەبێت رەوانەی دەرەوەی بكەن.
باسم محەمەد خزر، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: وەزارەتەكەیان سەركەوتوو بووە لە وەبەرهێنانی غازی سوتاو زیادكردنی لە (48%)بۆ (65%)، كە ئەوەش بۆ یەكەمجار لەو كەرتەدا رووبدات.
وتیشی: ئامانجی حكومەت گەیشتنە بە ئاستی دابینكردنی پێداویستیەكانی ناوخۆ لەڕێی پرۆژەكانیەوەو، وەزارەتەكەیان لەوەشدا سەركەوتوو بووە، لەڕێی پلانەكانی لە گەڕی رێگەپێدانی پێنجەمی تەواوكاری و شەشەم و راگەیاندنی (29) پرۆژە لەناوچەو كێڵگەی دۆزراوە لە پارێزگا جیاوازەكان.
بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماژەی بە رەوانەكردنی (14) گرێبەست كردووە لە (10) پارێزگا، كە واژوی سەرەتایی كراون، دوای بەدەستهێنانی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران، واژوی كۆتایی دەكرێت.

داوای لە كۆمپانیا جیهانیەكانیش كردووە بۆ پێشكەشەكردنی داواكاری بۆ ئەوەی ماوە لە گەڕەكانی پێشوو، كە ژمارەیان (15) گرێبەستەو لەناوچەكانی خۆرئاوای عێراق و ناوەڕاست و باشورن، بۆ بەشداریكردن لە وەبەرهێنانیان.
راشیگەیاندووە: هەوڵەكانیان تەنها لە نەوت و غاز و دەرهێناندا كورت نەبووەتەوە، بەڵكو بازێكی گەورەیان داوە لە كەرتی پاڵاوتن، كە (360) هەزار بەرمیلی رۆژانەی تێپەڕاندووە

پێداگرن لەوەی لە كۆتایی ساڵی (2025)دا، كۆتایی بە دۆسیەی هاوردەكردنی بەنزینیش بهێنن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close