باسک نێت
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٦/٣ هەردوو پەرلەمانتار بەڕێزان دکتۆرە نەرمین معروف و دکتۆر خلیل غازی ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵیان کرد بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی دارایی پەیوەست بە پشک و شایستە داراییەکانی هەرێم..
تایبەت بە هۆکاری دواکەوتنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان، پەیوەندی هەیە بە تەواونەبوونی ووردبینی لە دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی و ئەو تێبینیانەی وەزارەتی دارایی هەیەتی لەسەر زانیاری و لیستی مووچەکانیان..
نووسینگەی راگەیاندنی
د.نەرمین معروف غفور
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە