ئابووریعێراقكوردستان

پسپۆڕی ئابوری عێراق: “هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و كەركوك لەم كاتەدا بۆ عێراق زۆر گرنگە

پسپۆڕی ئابوری عێراق:
“هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و كەركوك لەم كاتەدا بۆ عێراق زۆر گرنگە
باسک نێت
نەبیل مەرسومی، پسپۆڕی ئابوری عێراق دەڵێت: لەبەر رۆشنایی زیادبونی پێشبینیکراوی پشکی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە چەند مانگی داهاتوودا

زۆر گرنگە بە خێرایی کێشەی نەوتی نێوان ناوەند و هەرێم چارەسەر بکرێت و لەگەڵ تورکیا بگەنە لێکتێگەیشتن بۆ دەستپێکردنەوەی پەمپکردنی نەوت لە بۆری جەیهانەوە.

مەرسومی رایگەیاندووە: بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئۆپێک، هەناردەی نەوتی خاوی عێراق لە مانگی ئابدا گەیشتووەتە سێ ملیۆن و (458) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، کە سەرجەمی لە رێگەی دەریاو باشورەوە هەناردەی کراون، بەوەش عێراق نزیكبووەتەوە لەوپەڕی توانای هەناردەکردنی خۆی کە (3.5) ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا.

ئەو پسپۆڕی ئابورییە ئاماژە بەوەشدەكات: لەبەر رۆشنایی زیادبونی پێشبینیکراوی پشکی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە چەند مانگی داهاتوودا، زۆر گرنگە بە خێرایی کێشەی نەوتی نێوان ناوەندو هەرێم چارەسەر بکرێت و لەگەڵ تورکیا بگەنە لێکتێگەیشتن بۆ دەستپێکردنەوەی پەمپکردنی نەوت لە بۆری جەیهانەوە، بۆ ئەوەی عێراق بتوانێت نەوتی هەرێم و کەرکوک هەناردە بکات، كە بڕەكەی نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکداو، بەشدار دەبێت لە چارەسەرکردنی ئەو تەنگانە داراییانەی کە عێراق لە ئێستادا بەدەستیەوە دەناڵێنێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close