
وتەبێژى ئەنجومەنى گشتى راژەى عێراق دەڵێت، لەگەڵ وەزارەتى دارایی رێککەوتوون لەسەر دامەزراندنى پێنج هەزار کەس.
باسک نێت
لەمبارەیەوە سەعد لامی، وتەبێژى ئەنجومەنى گشتى راژەى عێراق بە رۆژنامەى سەباحی عێراقیی راگەیاندووە : دامەزراندنەکە خاوەن بڕوانامە باڵاکان و یەکەمەکان و پێداویستى وەزارەتەکان دەگرێتەوە و هەماهەنگییان لەگەڵ لیژنە پەیوەندیدارەکانى پەرلەمانیشدا بۆ ئەو مەبەستە کردووە.
ناوبراو وتویەتیشی: پلە وەزیفییەکانى ئەو دامەزراندنە، زۆرینەىان ئەو کەسانە دەگرێتەوە هەڵگری بڕوانامە تەندروستییەکانن و وەزارەتى تەندروستیش دۆسیە و ناوى 29 هەزار کەسى بۆ ناردوون.
هاوكات باسی لەوەشکردووە: دواى ئەوەى دەستەکەیان وردبینییان تەواودەکات، رەوانەى ئەنجومەنى وەزیرانى دەکات بەمەبەستى رەزامەندیی.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە كە لە بوودجەى ساڵی 2023دا جێگەى ئەم پلە وەزیفییانە نەکراوەتەوە و هیچ بارگرانییەکى دارایی لەسەر حکومەت دروستناکات.