بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتیعێراقكوردستانهەواڵ

لەسەر چەند پرسێکی جیاواز، مەکتەبی ڕێکخستن کۆبووەوە

ئەمڕۆ شەممە بەرواری (٩-٣-٢٠٢٤) مەکتەبی ڕێکخستن بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لەشاری سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی گرێدا.


لەکۆبوونەوەکەدا سەرەتا بەڕێز ڕابەری گشتی تیشکی خستەسەر دواین پێشهاتە سیاسییەکان لەسەر ئاستی هەرێم و بەغداو ناوچەکە.
هەروەها بەڕێزیان لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی ڕەمەزان پیرۆزبایی لەسەرجەم موسوڵمانان کردو داوای کرد ئەم مانگە بکەینە وێستگەیەک بۆ بەخۆداچوونەوەو گرنگیدان بە عیبادەت و خواپەرستی زیاتر لەو مانگە پیرۆزەدا و هیوای خواست لەم مانگەدا هێرش و پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەز.زە کۆتاییان پێبێت.


دواتر مەکتەبی ڕێکخستن بەتێرو تەسەلی تاوتوێی ئامدەکارییەکان؟بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کرد و دەستخۆشی لە مەڵبەندو ئۆڕگانەکان کرد بۆ کارو چالاکیەکان و نەخشە ڕێگای گونجاو داڕێژرا بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close