
پێگەی بەغداد ئەلیەوم ڕایگەیاند یەکەم کۆبونەوەی شاندنی هاوبەشی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و نەوتی عێراق لەگەڵ حکومەتی هەرێم لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت لەڕێی سۆمۆ ئەرێنی بووە، بڕیاریشە شاندەکە سبەی لەگەڵ نوێنەرانی گروپی کۆمپانیاکانی ئەپیکۆر کە بەرپرسن لەبەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم کۆببنەوە.
سەرچاوەكە، بەپێگە عێراقیەکەی راگەیاندووە: ئەمشەو شاندێکی باڵاتری بەغدا دەگاتە هەولێر بەجۆرێک دەسەڵاتی زیاتریان هەیە.
ئامانجەکەشیان کۆبونەوەیە لەگەڵ وەزیری دارایی و وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم، ئەمە جگە لە کۆبونەوە لەگەڵ مەسرور بارزانی.
سەرچاوەکە دەشڵێت ئەگەر بگەنە رێککەوتنی سەرەتایی، لەسەر داهاتی نەوتی و نانەوتی، ئەوا موچەی مانگی پێنج دەنێردرێت.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




