
كۆچ، لەناوبردنی خەونی ستەمكاریی
خەونی ستەمكاریی و هەیمەنەی سەركوتكاریی و مافیاگەریی، چواردە سەدە و چل و حەوت ساڵە لە ڕیشە هەڵكێشراوە، ئەوەی ئێستا لە تەواوی دونیادا هەیە تەنیا لاوازیی مسوڵمانان و جەمعیەت و كۆمەڵگەی ئیسلامییە.
هەر بۆیە ئەركە كە تاكی مسوڵمان و هەموو تەوژمە ئیسلامخوازەكان باش لەوە تێبگەن، سازش و خوێنساردیی لە پابەندبوون بە قورئان و سوننەت، هیچ لە شوێن خۆی جێناهێڵێ جگە لە دواكەوتوویی و چەپاندن.
دەبێت هەموولایەك باش لەوە حاڵی بین، ئیسلام چارەسەرە و دوا دەوا و درەوی ئەو هەموو بەڵا و كارەساتانەیە كە بەسەر ئێمە و جیهانی ئیسلامیدا دێت، دەستگرتنیش بە ئەم ئاینە ئاسمانییە و پشت بەستن بە پەروەردگار و دووركەوتنەوە لە نیزاع و خۆخۆریی، لە كەوتن و فەشەلی حەتمیی ڕزگارمان دەكات.
پەیامی كۆچ و جیهاد و كۆی شەریعەتی ئیسلام، ڕوونە.
ئاری عەبدولەتیف✍️باسک نێت
سەری ساڵ پیرۆزبێت
١٤٤٧




