نوسەران

موچەی خەڵك بدەن ئینجا هەڕەشەی بڕینی كارەبا بكەن

موچەی خەڵك بدەن ئینجا هەڕەشەی بڕینی كارەبا بكەن

ئەمرۆ لە كەناڵێكی تێرەوە بێژەرێكی مەكروهی لوتبەرز وتی وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاند لە ماوەی پەنجا رۆژدا هەر هاوبەشێكی كارەبا پارە نەدات ئەوا كارەباكەی دەبردرێت

ڕاستی بەش بە حاڵی خۆم هەر سەرەتا و بە ئێستاشەوە پڕۆژەی ڕوناكی و هەر پرۆژەیەكی تری خزمەتگوزارییم بەلاوە جوان و مێژوویی بووە و دەستخۆشییم كردووە بەڵام كاتێك حكومەت پرتەقاڵێكت دەداتێ و پەرداخێكیش ئەمە كارەساتەكەیە

تۆ جارێ دۆخی موچەت چاك بكە و هەموو سەری مانگێك حەقی شەرعیی ئەو خەڵكە داماوە بدە ئینجا وەرە مەرجی پارە دانیان لەسەر دانێ بە چ حەقێك موچەی نادەیتێ یان بۆ پەنجا رۆژ دوای دەخەیت و لەولاشەوە هەڕەشەی بڕینی كارەبای لێدەكەیت

هەر نەموسیت لەسەر پرۆژەی ڕوناكی قسە بكەم چونكە بەلامەوە كاری مەزنە وەك چۆن پرۆژەی هەژماری من كاری مێژووییە بۆ خزمەت بە نەتەوەی زیندوو بەڵام بڕواتان هەبێ ئەوە ئێستا ئاشكرای دەكەم بۆ ٣٦ رۆژ ٧٩٠ هەزار دینار بۆ ماڵی ئێمە هاتۆتەوە كە ئەگەر سەیری ماڵمان بكەن دوو ئامێری كارەباییمان بۆ دەكەن بە دیاریی، كە بزانن جی بەكار دێنین كە بڕوا ناكەن ئەوپەری بۆیلەرێك مانگی یەك و دوو كاری كردووە ئەویش بەیناوبەین دەنا نە ئوتو نە موجەمیدە نە سپلێت نە عەتاس نە گڵۆپی زۆری چراخان هیجمان نییە

سەرباری ئەوەش لە ٢/٦وەوە یەك نامە و وەسڵمان لە كارەباوە بۆ نەهاتۆتەوە بە بیانووی ئەوەی خەلەل لە وایفای هەیە دەی كاتێك دەزانین وەسڵێك یەتەوە ملیۆنێك دینار نوسراوە قەرز دەی ئەمە ڕەوایە؟

بۆیە هەڕەشە لە هاوڵاتی مەكەن سوێند بە خوا بكەونە بەردەم توڕەیی خەڵك و ئاوا بتانەوێت بەردەوام بن لە هەرجارە و باج و سەرانە و موچەخواردن و ئامانجێكی تایبەت بۆ سیاسەتی خۆتان ئەوا فریای بیسمیللا ناكەون خەڵك گەشتۆتە وەلەزالین ئامین لەسەرتان

من دەزانم هاوڵاتی دەبێت پارەی كارەبا و ئاو و خزمەتگوزاریی فەرمیی بدات بەڵام حكومەتیش دەبێت هەموو ماف و خزمەتگوزارییەكی گشتیی فەراهەم كردبێت بەتایبەت موچە تا لانی كەم بتوانێت ئەو بڕە پارە بدات كە مانگانە لەسەریەتی نەك بێیت و ڕێك لە كاتی موچەشدا دوای پەنجا ڕۆژ هەڕەشەی بڕینی كارەبا بكەیت

دەمی چوار كەناڵتان دابخەن و چوار دامەزراوە و كۆمپانیا و بارەگا سڕ بكەن سوێند دەخۆم هەموو مانگێك ١٢٠ ملیارەكە دەبێتە تەڕەتۆڵەكە و هەوای دەن بۆ عێراق تا پارەی موچەتان بۆ بنێرێ

بەڵام هەر لە ئێستاوە دیسان چاوتان بڕیوەتە بارمتەكردنی مانگێك یان دوو مانگی موچەی هاوڵاتیان بۆ خەز و بەزەكانتان

ئاری عەبدولەتیف

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close