نوسەران

من لە جیاتی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بومایە سەری خۆم ھەڵدەگرت و تا لە توانامدا ھەبوایە ھەڵدەھاتم دەزانن بۆ؟

بەرھەم ساڵح
یەکەم: حکومەتێک نیە ھێندەی ھەرێم موفلیس بێت چونکە نەک ھیچ بڕە پارەیەکی یەدەگی نیە کە لەدۆخی خراپی وەک ئێستادا دەستی بۆ ببات، بە پێچەوانەوە بە وتەی پەرلەمانتاران زیاتر لە ٢٠ ملیار دۆلار قەرزدارە.
دووەم: ساڵ وا دەگاتە نیوەی بەڵام ئەم حکومەتە ھێشتا موچەی یەکەم مانگی ئەمساڵی دابەش نەکردووە
سێھەم: حکومەتی ھەرێم قەرزداری موچەی فەرمانبەرانە…. قەرزداری بەڵێندەرانە ..قەرزداری بەغدایە..‌ قەرزداری کۆمپانیاکانی نەوتە…
چوارەم: ئەو تۆزە نەوتەی کە پشتی پێ بەستووە کە موچەی یەک ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار فەرمانبەری پێ دابین بکات ئێستا لە ھەر بەرمیلێکدا تەنیا ١٠ دۆلاری بۆ دەمێنێتەوە ئەوەش پێشتر وەری گرتووە و بە سەوزی خواردوویەتی.
پێنجەم: حکومەتی ھەرێم لە ماوەی ساڵی رابردوودا بەو تۆزە پارەیەی لە بەغداوە دەھات بە ٤٠ بۆ ٥٠ رۆژ جارێک موچەی فەرمانبەرانی دابەش دەکرد بەڵام ئێستا بەغداش دەڵێت تەواو یەک دیناری تر رەوانە ناکەم و ئەوەی پێشم داویت لێت وەردەگرمەوە کەواتە قەرزی بەغداشی ھاتە سەر ئەو چاوەشی کاڵ بووەوە.
شەشەم: جگە لە نەوت ھیچ سەرچاوەیەکی دیکەی داھاتی نیە بەو دەشتە پان و بەرینەی شارەزوریشەوە نەیتوانیوە ‌یەک کیلۆ تەماتە و پیاز بەرھەم بھێنێت و ھەناردەی بکات تا لە دۆخێکی وەک ئێستادا ببێتە فریاد رەسی
حەوتەم: ١٠٠ ھەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان بێ ئیش و کار دەسوڕێنەوە و ئەو تۆزە زانستەی بە ١٨ ساڵ وەریان گرتووە وا بیریان دەچێتەوە و نەفرەت لە بروانامەکانیان دەکەن بەڵام حکومەت دەڵێت بڕۆن ئیشێک بدۆزنەوە بۆ خۆتان
ھەشتەم: رۆژ بە رۆژ توڕەیی خەڵک بەھۆی بێ بەرنامەیی و بێ پلانی حکومەتەوە زیاتر دەکات و رێژەی ھەژاری و بێکاریی روو لە ھەڵکشان دەکات کە لە ھەر وڵاتێکی تر بوایە بە پۆینت زیاد بکات سەرۆکی حکومەت سەر خۆی ھەڵدەگرێت
نۆیەم: کارەبا و ئاو و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە ئاستێکی زۆر خراپدان و ھیخ پلان و بەرنامەیەک نیە بۆ بەرەوپێشبردنیان.
دەیەم: بە ھەموو وڵاتان ھێندەی ھاوڵاتیانی ھەرێم خەڵک نەھاتووەتە سەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان و جزدانی بەتاڵ و کاسەی بەتاڵیان نیشانی ھەموو ئەوانە دا کە بە داھاتی ھەرێم لە پاتەی دڕاوەوە بوونە خاوەنی ملیارەھا دۆلار.
زۆر شتی تریش بەڵام ئەو ١٠ خاڵە بەسە کە بەھۆیەوە ھەر سەرۆکی حکومەتێک بوایە ئیفلاس بونی رادەگەیاند و ھەڵدەھات

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close