نوسەران

ڕامان لە بانگھێشتی قورئان

   عوسمان حمەکریم زەڵمی

       لە وەرزی ڕاچەنین و دەرفەتی دەرچوون لە دۆخی بێ ئاگایی و سەرگەرم بوون بە شتانی ئانی و لاوەکی دا ، بە پێویستم زانی لە دەستمایەی کات ساتێک بدەینە تێرامان لە مەبەست و خواستی (بانگھێشت) لە قورئانی موبارەکدا ، تاکو گوزەرێکی ئاوەزدارانە بکەین بەنێو مەودای ئێمەو ئەو ئەرکەی لێمان خوازراوە لە خاوەنمانەوە (اللە). تا تێبگەین لەکوێی گۆڕەپانی کارو کۆششدا گیرمان کردووە و سەر لە خۆمان تێکداوەو بە پێچەوانەی ئاڕاستە ڕاستەکە مل دەنێنین و دەڕۆین، ئەوسا ئەم تێگەیشتنە دەبێتە پاڵنەرێکی بەھێز بۆ بڕیاری وەستان و گەڕانەوە بۆ ڕێکردن و وەرگرتنی ئاڕاستەی درووست بەرەو ئامانجی براوە بوون .

     قورئانی پڕخێر وەک کۆتا پەیامی خوایی بۆ بەختەوەرکردنی ئادەمیزاد ، لە دواندن و ئاخاوتنی مرۆڤدا ڕیزبەنديێکی سەرنجکێش و مەبەست ئامێزی پەیڕەو کردووە، وە ھەرجارەو بۆ مەبەستێک شێوازێکی تایبەت و دەستەواژە و وشەیەکی گشتی بەکار بردووە بۆ بانگھێشت کردنی توێژێک لە مرۆڤایەتی، وەک: (الإنسان ، البشر، بَنِي آدَمَ ، الناس ، الأُناس ، آمَنُوا، ).

    لێرە بە پێویستم زانی ڕۆشناییەک بخەینە سەر ڕیشک و بنجی دەستەواژەکان. لەوانە وشەی (الإنسان) لە زمانەوانیدا ڕای جیاوازی لەسەرە ، ھەندێک پێیان وایە لە (الإنس)وە وەرگیراوە ، بە واتای ھۆگری و پەیوەست بوون بە ھاوەڵ و ھاوژیانیەوە ، خودی خۆی بە تاق و تەنیا ناژی ، بەڵکو پێویستی بە کەسانی دیکەیە . ڕاێکی کە ئەوەیە کە لە (آنس)وە وەرگیراوە، بە واتای بینین یان بوونی زانیاری بە شتێک. بە بەڵگەی : (إِذْ رَأَى نَارًا فَقَالَ لِأَهْلِهِ امْكُثُوا إِنِّي آنَسْتُ نَارًا/طه: 10). گونجاوە ھەردوو واتاکەی لێکبدرێن ، ئادەمیزاد ھەم بە تەنھا ناژی وە ھەم دەربارەی شتەکانی تر دەتوانێ باس و خواس بکات و زانیاری و ئاگایی ھەیە: (عَلَّمَهُ الْبَيَانَ/ الرحمن: 4).

     وشەی (البشر) دەوترێ لە (البَشَرة)یە یانی پێست و بەرگ و دیوی سەرەوە، وەختێک ئەم دەربرینەی بۆ بەکار براوە چونکە مرۆڤ پێستی وا بەدەرەوەو وەک زۆرێ لە بوونەوەرانی دیکە بە موو یان خوری یاخود پەڕ دانەپۆشراوە. ھەروەھا بۆ دەستەواژەو دەربڕینی (بنی آدم) گەڕاندنەوەیەتی بۆ لای باوە گەورەى ئادەم (علیە السلام). بێگومان مرۆڤایەتی گشتی نەوەی ئەون. 

      جا بەکارھێنانی وشەی (البشر) لە قورئانی موبارەکدا لە کاتێکدایە کەوا تێکڕای مرۆڤەکان دەبینرێن چوون یەک و یەکسانن لەم سیفەت و تایبەتمەندیەدا: (قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ يُوحَىٰ إِلَيَّ / الكهف:110)، ئەی پێغەمبەر (علیە السلام) بڵێ : منیش مرۆڤێکم وەک ئێوە لە (بەژن و باڵاو شێوەدا وەک یەکین) تەنھا لەوەدا جیاوازین کە من سرووشم بۆ دێت.

   کەوایە لە وشەی (البشر)دا کۆمان دەکاتەوە و چوون یەک دەمانخاتە ڕوو ، بەڵام لە وشەی (الإنسان)دا جیاوازی سروشتیمان ڕەچاو دەکات، وەک ژینگە و ماڵ و شوێنی نیشتەنی و پێکەوەیی و جۆری ئاخاوتن و خوو نەریتی ژیان : ( يَا أَيُّهَا الْإِنسَانُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ الْكَرِيمِ/ الإنفطار: ٦). دەربارە بە دەربڕینی (بَنِی آدَمَ)، یا بۆ ئەوەیە ئەوەی بەسەر باوە گەورەماندا ھاتووە بیرمان خاتەوە تاكو پەندو وانەی لێ وەربگرین و ھەمان شت بەسەر ئێمەشدا دووبارە نەبێتەوە ، وەک: ( يَا بَنِي آدَمَ لَا يَفْتِنَنَّكُمُ الشَّيْطَانُ كَمَا أَخْرَجَ أَبَوَيْكُم مِّنَ الْجَنَّةِ/ الأعراف: ٢٧). وەیان لە شوێنگەی نرخاندن و ڕێزگرتندایە: ( وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ / الإسراء: 70).

     ھەرچی وشەی (الناسَ) کۆیە بۆ وشەی (إنسان)، چوون وشەی (إنسان) دەکرێتە کۆ بە (أناسي ، ناس)، وشەی (ناس) گشتیە بۆ تەواوی مرۆڤ : (يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمُ/البقرة: 21) بەڵام وشەی (الأُناس) تەنھا کۆمەڵێک لە خەڵکی دەگرێتەوە : (يَوْمَ نَدْعُو كُلَّ أُنَاسٍ بِإِمَامِهِمْ / الإسراء: ٧١).

      دەستەواژەی (آمَنُوا) لە وشەی (أمْنَ)ە وەیە ، بەواتای ئارامی و دڵنیایی و نەمانی ترس و بیم ، واتە مرۆڤ دوای مەوداێک مانەوەی لە دڵەڕاوکێ و نائارامی ، دواتر ئەو دۆخە تێپەڕینێ و بکەوێتەوە ئارامش و دڵنیایی، ئەوە پێی دەڵێن (أمنْ)، وە وشەی (آمَنَ) یانی ئەو وای لێھات ئەو دڵە ڕاوکێ و نائارامیەی نەماو کەوتە دڵنیایی و ئارامیەوە، جا بەچی نەما بەوەی بەرنامەو پەیامی ڕاست و درووستی دۆزیەوەو بە تەوای خاوەنی خۆی ناسی و بڕیاری گەردنکەچی و تەسلیم بوونی دا بۆ فرمانی . دەی بانگھێشت کردنی ئەم توێژەو بەم دەربڕین و ناسناوە بەنرخەوە : (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا)،  لە قورئانی موبارەکدا بە نزیکەی (89) جار ھاتووە.

    جا تێکڕای ئەم بانگھێشت کردنی توێژانە لە مرۆڤایەتی بەم دەستەواژانە: (الإنسان ، البشر، بَنِي آدَمَ ، الناس ، الأُناس ، آمَنُوا). پەیوەستە بە چەند پرسێکی گرنگ و چارەنوس سازەوە ، لەوانە: پرسی بانگکردن (قضية دعويَّة)، وە پرسی ڕێنیشاندان و ئاراستەو ڕابەرایەتیکردن (قضیە إرشادیَّە)، پرسی ھاندان و وریاکردنەوەو ھۆشداری پێدان (قضیە تحذیریَّة).

     نموونەی بانگکردن:(يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمُ/البقرة: 21) . (يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ/ النساء: 1). (يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُمْ بُرْهَانٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُبِينًا/ النساء: ١٧٤). 

    نموونەی ڕێنیشاندان ئاراستەو ڕابەرایەتی کردن: ( يَا أَيُّهَا النَّاسُ كُلُوا مِمَّا فِي الْأَرْضِ حَلَالًا طَيِّبًا وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ/ البقرة: ١٦٨).

    نموونەی ھاندان و وریاکردنەوە ھۆشداری پێدان: (إِنْ يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ أَيُّهَا النَّاسُ وَيَأْتِ بِآخَرِينَ/ النساء: ١٣٣).

   بەڵام بۆ ئەوانەی وەڵامی بانگھێشتی خاوەنیان دەدەنەوەو دەبنە باوەڕدار (ئیماندار)، ئەوە ھەر زوو ئارام دەبنەوەو ئامادەیی پێشان دەدەن بۆ بیستن و بەگوێکردن و گەردنکەچی نواندن بۆ داواو خواستی قورئانی بەخشندە ، جا بەورد بوونەوە لە بانگھێشتی تایبەت بە باوەڕداران جگە لەو سێ پرسەی ئاماژەی پێ درا ، پرسی یاساو ڕێساو بەرنامەشی (تشریع) بۆ زیادە دەبێت.

     پرسی بانگکردن وەک:  (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ادْخُلُوا فِي السِّلْمِ كَافَّةً وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ/ البقرة: 208) . (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ/ آل عمران:١٠٢).

    پرسی ڕێنیشاندان و ئاڕاستەکردن: ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُبْطِلُوا صَدَقَاتِكُمْ بِالْمَنِّ وَالْأَذَى/ البقرة: 264). ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اصْبِرُوا وَصَابِرُوا وَرَابِطُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ/ آل عمران:٢٠٠).

    پرسی وریا کردنەوە ھۆشداری پێدان: ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ تُطِيعُوا فَرِيقًا مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ يَرُدُّوكُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ كَافِرِينَ / آل عمران: 100). (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا بِطَانَةً مِنْ دُونِكُمْ لَا يَأْلُونَكُمْ خَبَالًا وَدُّوا مَا عَنِتُّمْ قَدْ بَدَتِ الْبَغْضَاءُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ وَمَا تُخْفِي صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ الْآيَاتِ إِنْ كُنْتُمْ تَعْقِلُونَ/ آل عمران: ١١٨).

   پرسی یاساو ڕێساو بەرنامە (تشريع): (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِصَاصُ فِي الْقَتْلَى/ البقرة:178). ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ/ البقرة: 183) . ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقْرَبُوا الصَّلَاةَ وَأَنْتُمْ سُكَارَى /النساء: 43) . ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَذَرُوا مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبَا/ البقرة: ٢٧٨) .

    ئەوەی کراوە مەبەست و ئامانجی ئەم نووسینەو نیشانە گیراوە ، ئەوەیە کە پرسی یاساو ڕێساو بەرنامە بۆ دیاریکردن (تشریع)، بە ناسناوی (ئیمانداری) توێژێک لە مرۆڤایەتی بانگکردوە نەوەک (موسڵمانی)، واتە بە: (يا أيها الذين آمنوا)، ئا ئەمە بۆخۆی یادخستنەوەی ئەو بەڵێن و پەیمانەیە کە ئێوە دوای ئەوەی تێگەیشتن لە ڕاستی و درووستی و مەزنی بانگھێشتی خاوەنەکەتان و دڵنیابوون و متمانەتان پەیدا کردو لە دڵڕاوکێ دەرچوون و کەوتنە ئارامی ، ئیتر ئازادانە باوەڕداریتان ھەڵبژاردو ئامادەی گەردنکەچی و گوێڕایەڵین، دەسا وا خاوەنەکەتان فرمانتان پێ دەکات بەوەو بەوە ، وە ڕێگریتان لێ دەکات لەوەو لەوە . چونکە لەدوای ھەموو بانگھێشتێک داواو خواست دەخرێتە ڕوو، بە نموونە:  ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ/ البقرة:١٨٣). جگە لەوەش تەنھا باوەڕی ڕاستە دەکرێتە پێوەر بۆ جیاکردنەوەی کاری چاک و پەسەند لە کاری چەوت و ناپەسەند .

    (إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ/ العصر: 4).

   (وَمَن يَعْمَلْ مِنَ الصَّالِحَاتَ مِن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُوْلَئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ وَلاَ يُظْلَمُونَ نَقِيرًا/ النساء: 124).

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close