كوردستانهەواڵ

ئەنجومەنی باڵای فتوا بڕی زەکات دیاریدەکات

ئەنجومەنی باڵای فتوا لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، بەکۆی دەنگی ئەندامانی بڕیاریداوە بڕی ئه‌ندازه‌ی (نصاب) زه‌كات بە زێڕ بخەمڵێنرێت، کە به‌ دیناری عێراقی‌ لە ئێستادا بە پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار دینار مه‌زنده‌ ده‌كرێت.

ئەنجومەنی باڵای فتوای هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوەکەیدا ئەوەشی خستوەتەڕو، لە ئێستادا هه‌ر هاوڵاتیه‌كی هەرێم پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار دینار پاره‌یه‌ی هه‌بێت بە دانراوی یان بە موڵکی بازرگانی و ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه‌، ئه‌وا پێویسته‌ له‌ هه‌ر (ملیۆنێك) بڕی (25  هه‌زار دینار) زه‌كات بدات کە دەکاتە چل یه‌كی ئەندازەكە.

دەقی راگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی باڵای فتوا:

بسم الله الرحمن الرحيم

قال تعالی: { فاسالو اهل الذکر ان کنتم لا تعلمون} (سورە النحل: 43).

 الحمد لله وكفی، والصلاە والسلام علی سیدنا محمد المصطفی، وعلی آله وصحبه والتابعين إلى يوم الدين وبعد:  

ئه‌نجومه‌نی باڵای فتوا له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌رواری 29 ی شەعبانی 1441 كۆچی به‌رامبه‌ر 23/4/2020 كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا – به‌ ئۆنلاین – به‌ مه‌به‌ستی دیاریكردنی بڕی نیسابی زەكات بۆ ئەم ساڵ و چەند بابەتێكی تر، دوای گفتوگۆیه‌كی تێرو ته‌سه‌ل له‌م باره‌یه‌وه‌ و گەڕانەوە بۆ سەرچاوەكانی فیقهی ئیسلامی، هەروەها ڕاوێژكردن له‌ گه‌ڵ كه‌سانی پسپۆر له‌ كاری زێڕنگەري.. هتد ئەنجومەن  گه‌یشته‌ ئه‌م فەتوایەى لای خواره‌وه:

 بڕی ئه‌ندازه‌ی نیسابی زه‌كات: دیاره‌ پاره‌ی كاغەز لە ئێستادا بە كۆ دەنگی زانایان واجبە زەكاتی لێ دەربكرێت بە مەرجی خۆی وەك عەللامە مامۆستا مەلا عبد الكریمی المدرس (رحمه الله ) لە إرشاد اڵانام إلى اركان الإسلام یدا ل180 لە سەر مەبحەسی (فائدة مهمة) باسی فەرمووەو دەلێت: “فإذا قلنا انه  لا تجب فيه الزكاة لزم هدم ركن من أركان الاسلام، وإبقاء المستحقين في فقر الحال والحرج، فاتفق العلماء في كافة انحاء العالم الاسلامي على وجوب الزكاة فيها كالنقود من الذهب والفضة”، بۆيه ئێستا پاره‌ ته‌خمین ئه‌كرێت یان به‌ (زێڕ) یان به‌ (زیو)، واته‌: ئه‌وه‌ی بڕه‌ پاره‌یه‌كی هه‌بوو دەگەیشتە ئه‌ندازه‌ی (بیست میسقال) ئالتوون، یا (دووسه‌د دیرهه‌مى) زیو وە ساڵی به‌سه‌ردا سوڕایه‌وه‌، ئەوا زه‌كاتی تیادا واجب ده‌بێت… 

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا دوای گفتووگۆو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا له ‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا نیصاب به‌ زێر یان به‌ زیو ته‌خمین بكرێت، به‌ زۆرینه‌ی ڕای ئه‌ندامه بەڕێزە‌كانی به‌ باشی زانی كە به‌ زێڕ ته‌خمین و دیاری بكرێت، چونكە قیمەتی زیو لەم سەردەمەدا یەكجار دابەزیوە بەرانبەر قیمەتی زێڕ، كە لە ئيستادا به (400,000) چوارسەد هەزار دینار مه‌زنده‌ ده‌كرێت، هەروەها تەعامولات و ئاڵوگۆڕی فەرمی بە زێڕ دەكرێت نەك بە زیو ، بۆیه‌ بڕی ئه‌ندازه‌ی (نصاب) زه‌كات به‌ دیناری عێراقی‌ لە ئێستادا بە (5.500.000 پێنج ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار) مه‌زنده‌ ده‌كرێت.  واته‌: هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ی هه‌بێت بە دانراوی یان بە مەعروزاتی تیجاری و ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه‌ ئه‌وا پێویسته‌ له‌ هه‌ر (ملیۆنێك) بڕی (بیست و پێنج  هه‌زار دینار) زه‌كات بدات واته‌ چل یه‌كی ئەندازەكە.
والله سبحانه وتعالی أعلم.
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه أجمعین.
 ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ هه‌رێمی كوردستان
29 ی شەعبانی 1441 هـ = 23/4/2020م =  3ی بانەمەڕِ 2720ك

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close