حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بڕی 20 دۆلاری بۆ دەرهێنانی نەوت بۆ کۆمپانیاکان دابینکردوە، لە کاتێکدا کۆمپانیاکانی عێراق بڕی نۆ هەزار دینار وەردەگرن بۆ هەر بەرمیلێک، ئەمانەش پێچەوانی یاسای بودجەن و عێراق ناتوانێت پێوەی پابەند بێت.
باسک نێت
ئاماژەی بەوەشکرد “هیچ زانیاریەکمان سەبارەت بە بەهەرمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم نیە و تا ئیستا سۆمۆ یەک بەرمیل نەوتی لە هەرێم وەرنەگرتوە.”
وتیشی، ئەو کێشانەی کە لە نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەند هەیە سەبارەت بە نەوت لەسەر تێچوی دەرهێنانی نەوتە، لە عێراق نرخی دەرهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت لە نێوان هەشت هەزار بۆ نۆ هەزار دیناری عێراقیە و لە هەرێم بڕی 20 دۆلاری بۆ دیاریکراوە.
حەیان عەبدولغەنی ئەوەشی خستوەتەڕو، لە عێراق بڕی 1.20 دۆلار دانراوە بۆ گواستنەوەی هەر بەرمیلێک، بەڵام لە هەرێم بڕی شەش دۆلار بۆ گواستنەوەی دانراوە، کە ئەمانەش پێچەوانەی یاسای بودجەی گشین و عێراق ناتوانێت پێیانەوە پابەندبێت.
راشیگەیاند “هەندێک لەو کۆمپانیا نەوتیانەی لە هەرێم کاردەکەن دەیانەوێت بەرەو تەحکیمی نێودەوڵەتی بڕۆن و ئەوەش کێشەی هەرێمە، هەروەها هەرێم ڕێگا بە تیمەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق نادەن سەردانی دامەزراوە نەوتییەکانی هەرێم بکەن.”