ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

تایبەت بە پرسی مووچە شاندێک لە بەغداوە سەردانی هەرێم دەکات

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، شاندێکی وەزارەتیدارایی عێراو لە هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا دەکات، دەشڵێت، ئامانجی سەرەکی سەردانەکە بۆ پرسی بە نیشتیمانکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە.

باسک نێت

لە بارەی وادەی سەردانەکە سەرچاوەکەی دارایی عێراق دەڵێت، رۆژی ٢٥ـی شوبات شاندەکەی عێراق سەردانی هەرێم دەکات و بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

ئاماژەی بەوەش کرد، لیژنەکە داوای کردووە لیستی مووچەخۆران بەتەواوی زانیارییەکانەوە ئامادەبکرێت بەتایبەت مووچەخۆرە جێگیرەکان (خانەنشینان) تا لە قۆناغی یەکەمدا لەرێی کارتی بانکیەوە مووچەکانیان دابەشبکرێت. وتیشی ” جگە لە بانکی رەشید و رافیدەین بڕیارە چەند بانکێکی دیکەش زیادبکرێت تا لە کەمترین ماوەدا مووچەی مووچەخۆران دابەش بکرێت”.

باسی لەوەش کرد، بڕیاریشە سیستمی دارایی وەزارەتی دارایی هەرێم هاوتابکرێت لەگەڵ سیستمی دارایی عێراق بەمەبەستی رێکخستنی داهاتی نەوتی و نانەوتی و خەرجیەکان و لەیەکەم قۆناغیشدا سەرجەم خاڵە سنورییەکان هاوتا دەکرێن بە سیستمی خاڵەسنورییەکانی بەغدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close