عێراقكوردستانهەواڵ

نرخی گۆشتی سوور لەم پارێزگایە جێگیر کرا

ئیدارەی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، لە سبەینێوە نرخی گۆشتی سوور لە پارێزگاکە جێگیر دەبێت و نرخی کیلۆیەک گۆشت بەپێی جۆرەکەی لەنێوان ١٤ بۆ ١٨ هەزار دیناردا دەبێت.

باسک نێت – کەرکوک

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیدارەی پارێزگای کەرکوک نوسراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە رۆژی یەکی مانگی ئازارەوە، نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی شارەکەدا جێگیر دەکەن.

ئاماژە بەوەش کراوە، کیلۆیەک گۆشتی گوێرەکە بە ئێسکەوە نرخەکەی ١٤ هەزار دینار دەبێت، کیلیۆیەک گۆشتی نەرمەی گوێرەکە نرخەکەی ١٦ هەزار دینار دەبێت، کیلۆیەک گۆشتی بەرخیش، نرخەکەی ١٨ هەزار دینار دەبێت.

ئەوەش هاتووە، کیلۆیەک گۆشتی مریشک لە بازاڕەکانی شارەکەدا بە سێ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا، نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی عێراق و بەتایبەت هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە و نرخی کیلۆیەک گۆشتی سوور لەنێوان ٢٠ بۆ ٢٤ هەزاردایە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close