عێراقكوردستانهەواڵ

لێدوانی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێم

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی 2ی 2024 دواین وادەبووە بۆ ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم. دەشڵێت، گەر هەرێم لیستی مووچە نەنێرێت ناتوانن پارە بنێرێن.

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، چاوەڕێی هەرێمن بۆ ناردنی لیستی مووچە بەڵام هەرێم تاوەکو ئێستا نەی ناردوە.
وتیشی، هەرکاتێ لیستی مووچە بگاتە دەستیان مووچەی مووچە خۆران رەوانەدەکەن.

وتیشی، بڕیارەکەی دادگای فیرداڵی بەگوێرەى یاسای بودجە بڕیاربوو بەغداد 618 ملیار دینار پێش کۆتایی ئەم مانگە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام دوای بڕیارەکە، دەبێت مووچەی سەرجەم مووچەخۆران خەرجبکرێت و بۆ ئەوەش پێویستیان بە لیستی مووچەیە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close