كوردستانهەواڵ

کۆمیسیۆن: موچەی کارمەندانی سەر سندووقەکان دابەشدەکرێت

کۆمیسیۆن: موچەی کارمەندانی سەر سندووقەکان دابەشدەکرێت

باسک نێت

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت هەر دەرچوویەکی زانکۆ و پەیمانگەکان 250 هەزار دینار و فەرمانبەرانیش 100 بۆ 150 هەزار دینار وەردەگرن لە پاداشتی چاودێری و بەشداری لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەی دەنگدان.

ئەسیل ئیسماعیل، بەرپرسی هۆبەی راگەیاندن لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: “زیاتر لە 41 هەزار کارمەند بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەی دەنگدان تۆمارکراون، کە پێکدێن لە فەرمانبەر و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان، ئەو بڕە پاداشتەش کە بۆیان دیاریکراوە؛ بۆ هەر کارمەندێکی ئاسایی ناوەند و بنکەکان کە فەرمانبەر بێت، 100 هەزار دینار؛ کارمەندانی سەر ئامێرەکان کە فەرمانبەر بێت 150 هەزار دینار و ئەو کارمەندانەش کە دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکانن چ کارمەندی ئاسایی بن یان کارمەندی سەر ئامێرەکان، 250 هەزار دیناریان پێدەدرێت.”

بە وتەی سەرۆکى تیمى رۆژنامەوانیی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانی عێراق، “ئەو بڕە پارەیەی بۆ کارمەندەکان خەرج دەکرێت، لەو بەشە بودجەیە دەبێت کە حکومەتی عێراق بۆ کۆمیسیۆن دیاریکردووە، بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.”

‌ 20ی‌ ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ خولی‌ شه‌شه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌دەچێت، کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتیی دەکات.

سەبارەت بە کاتی وەرگرتنی پاداشتەکە، عیماد جەمیل باسی لەوەکردووە “رەنگە کارمەندان سێ بۆ چوار مانگ دوای هەڵبژاردن ئەو پاداشتە داراییە وەربگرن، بەڵام بەدڵنیاییەوە مافیان نافەوتێت.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close