كوردستانهەواڵ

لەنیوەڕۆوە شەپۆلێکی تری باران دەگاتە هەرێمی کوردستان

لە نیوەڕۆوە شەپۆلێکی تری باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات سەرەتا بارانەکە لە باکوری ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێ دەکات و پاشان تەواوی ناوچەکانی تریب هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە .

بەگوێرەی راگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بارانەکە مامناوەند دەبێت، هەندێ کات دەبێتە لێزمە و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

ئەو ناوچانەی پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ بارانی زیاتریان لێ ببارێت بریتین لە کۆیە، تەقتەق، هیران و بەشێک لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و ڕۆژهەڵاتی پارێزگای کەرکووک .

بۆ سبەی شەموو ئاسمان هەور دەبێت و نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت. هەندێک کات هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت. پێشبینی دەکرێت لە شەوەکەیدا لە ناوچە سنوورییەکان و چیاکانی کوردستان کەمێک بەفر ببارێت.

هاتنی ئەو شەپۆلەی باران لەکاتێکدایە لە دوو رۆژی رابردوودا شەپۆلێکی تری باران تەواوی کوردستانی گرتبووەوە و بارانێکی زۆر باری و لە هەندێک شوێن لافاوی لێ کەوتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close