عێراقهەواڵ

150 هەزار پیاو وەکو ژن خۆیان ناساندووە بۆ وەرگرتنی موچەی پاراستنی کۆمەڵایەتی

وەزارەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند، 150 هەزار پیاو داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ موچەى پاراستنى کۆمەڵایەتی و خۆیان وەک ژن ناساندووە.

ئەحمەد خەڵەف، سەرۆکى دەستەى پاراستنى کۆمەڵایەتی لە وەزارەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتیی عێراق لە لێدوانیکدا ڕایگەیاند، “زۆرینەى ئەو رێکخراوانەى بانگەشەى هاوکاریکردنى هەژاران دەکەن مافیاى رێکخراون، سەربارى ئەوەش 150 هەزار کەس داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ وەرگرتنى مووچەى پاراستنى کۆمەڵایەتیی و وەک ژن خۆیان ناساندووە”

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەماوەى رابردوودا، 35 هەزار سەرپێچیکار لە تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتی ئاشکراکراون و چاوەڕواندەکرێت لە مانگەکانى داهاتوودا بگاتە 300 هەزار سەرپێچى.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، پرۆسەى تۆمارکردنى 900 هەزار خێزان لە نێو تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى کۆتاییهاتووە و ژمارەى ئەو کەسانەى تۆڕەکە دەیانگرێتەوە گەیشتووەتە حەوت ملیۆن کەس.

سەرۆکى دەستەى پاراستنى کۆمەڵایەتی، ئاشکراشیکردووە، مووچەى سوودمەندانى تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتی هاوتاى مووچەى فەرمانبەرە و 90%ى دەرۆزەکاران مووچەى چاودێری کۆمەڵایەتییان هەیە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close