تەندروستیكوردستانهەواڵ

تەندروستی سلێمانی: پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی پارەی ئەوەیان پێنیە بێنە نەخۆشخانە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، دۆخەکە گەیشتوەتە ئاستێک پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی پارەی ئەوەیان پێنیە بچنە نەخۆشخانە، “بۆیە تکا دەکەین هەوڵبدرێت بەزوترین کات موچەی کەرتی تەندروستی دابەشبکرێت”.

یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەواندیا رایگەیاند، “ماوەیەکی زۆرە موچەی کارمەندان و پزیشکان لە سلێمانی  دابەشنەکراوە لەکاتێکدا ئەوان لە ریزی پێشەوەی روبەڕوبونەوەی کۆرۆنان، دۆخەکە گەیشتوەتە ئاستێک پارەی ئەوەیان پێنیە بچنە نەخۆشخانە، بۆیە تکا دەکەین هەوڵبدرێت بەزوترین کات موچەی کەرتی تەندروستی دابەشبکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، مانگرتنی بەشێک لە کارمەندان و پزیشکان ئەرکێکی قورسیان دروستکردوە، بەڕێوەبەرەی گشتی تەندروستی بە “تەکیلف” بەشێک لە کارمەندانی گەڕاندوەتەوە سەر کار تاوەکو بتوانرێت کەرتی تەندروستی پەکی نەکەوێت و خزمەتگوزاری تەندروستی بەردەوام بێت.

لەبارەی سەنتەرەکانی چارەسەری توشبوانی کۆرۆنا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رونیکردەوە، کارکردن لە سەنتەرەکانی چارەسەری توشبوانی کۆرۆنا بەردەوامن و پزیشکان و کارمەندان لە ئەرکدان.

ئەوەشی خستەڕو، لە ئێستا ئەوان ناتوانن پشکنینی هەڕه‌مەکی بۆ هاوڵاتیان بکەن چونکە لە ئێستا ژمارەیەکی زۆر سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن بۆ ئەوەی پشکنینی کۆرۆنایان بۆ بکرێت و زۆربەشیان نیشانەی سوک یان مامناوەندیان هەیە و نەخۆشخانەکان لە لێواری پڕبوندان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close