
باسک نێت
بەپێی سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیى گشتی خانەنشینیی هەرێمى کوردستان دەست ماڵپەڕی باسک نێت کەوتە : لیستى نوێى مووچەى خانەنشینى، بەگوێرەى یاساى نوێى خانەنشینى لە عێراق بۆ مانگى ئایار ئامادەیە و بەگوێرەى یاساکەى عێراق، مووچەى سەرجەم خانەنشینانى مەدەنى و سەربازیى دەبێتە 600 هەزار دینار.
ئەوەشی راگەیاند” کەمترین مووچەى خانەنشینى لە عێراق 600 هەزار دینارە، کە 500 هەزار دینارى مووچە و 100 هەزار دینارى دەرماڵەیە، ئەم یاسایەش لە هەرێمى کوردستان پەیڕەدەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بەوەشکرد” گۆڕانکارییەکە خانەشینانى ئەیلول، گوڵان، پێشمەرگە، شارستانى، ناوخۆ و سەرجەم خانەنشینانى دیکە دەگرێتەوە و رەوانەى وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان دەکرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە