
فڕۆکەوانێکی عێراقی بە 13 کیلۆ زێڕ دەستگیر کرا
دەستەی دەستپاکی عێراق: باسک نێت
محەممەد عەلی لامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی فەرمانی بە فەرمانگەی یاسایی دەستەکەیان کردووە لێکۆڵینەوە لە یەکێک لە دۆسیە گەورەکانی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی بکات کە پەیوەستە بە قاچاخچێتی زێڕ.
لە ماددەی 14/یەکەم لە یاسای هەموارکراوی دەستەی دەستپاکی و قازانجی نایاسایی ژمارە 30ـی ساڵی 2011دا هاتووە: دادوەری لێکۆڵینەوە دەبێت بەشی یاسایی دەستە ئاگادار بکاتەوە، کاتێک دەست بە لێکۆڵینەوە لە هەر دۆسیەیەکی گەندەڵی دەکات ولە لێکۆڵینەوەکە ئاگاداری دەکاتەوە.
لە یەكێك لە فڕۆكەكانی هێڵی عێراقییە لە فڕۆكەخانەی بەغدا، 13 كیلۆ زێڕ بە یاریدەدەری فڕۆكەوانەكە گیرا كە بەنیاز بوو بەرەو توركیا بیبات، بەڵام لە كاتی پشكنین ئاشكرا كراوە و دەستی بەسەردا گیرا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




