ئابووریجیهانعێراقكوردستانهەواڵ

عێراق و ئەمریکا لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڕیاریان دا

لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان عێراق و ئەمریکا راگەیێندراوێکی هاوبەشی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەیوەندیی دوولایەنە و رۆڵی عێراق لە ئاسایشی ناوچەکە کردەوە.

باسک نێت

شاندی هەردوولا جەختیان لە دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کردەوە.

لیژنەی باڵای هاوئاهەنگیی عێراق و ئەمریکا لە واشنتن کۆبوونەوە. محەممەد تەمیم، وەزیری پلاندانان سەرۆکایەتیی شاندی عێراق و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوە سەرۆکایەتیی شاندی ئەمریکای کرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەکە، “هەردوولا خواستی خۆیان بۆ فراوانکردنی پانتایی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵاتەکانمان دەربڕی، لەنێویاندا لە بواری سەربەخۆیی وزە، چاکسازیی دارایی، خزمەتگوزاری بۆ گەلی عێراق، بەهێزکردنی دیموکراسی و یاسا و بە‌‌هێزکردنی پەیوەندیی کولتووری و پەروەردەیی.”

لە بەشێکی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، “شاندەکانی ئەمریکا و عێراق ئەو تێڕوانینەیان هاوبەشی پێکرد کە عێراق توانایەکی زۆری بەکارهێنانی سەرچاوەی گازی سرووشتی، وەبەرهێنان لە ژێرخانی نوێی وزە و وزەی نوێبووەوە و بەدەستهێنانی ئامانجی خۆبژێویی وزەی هەیە.”

لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئەو بابەتە کرا و هەردوولا هاوڕابوون کە “توانایەکی گەورەی گاز لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەیە” و هەردوو شاندەکە “یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی نوێیان راگەیاند بۆ پرۆسێسکردنی هەڵمی گازی بەکارهاتوو و گۆڕینی بۆ کارەبای بەکارهێندراو بۆ گەلی عێراق”.

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی باسک نێت لە کۆبوونەوەکەدا باسی هەناردەکردنەوەی نەوتی باشووری کوردستانیش کراوە”هەردوولا جەختیان لە گرنگیی دووبارە دەستپێکردنەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی بۆریی نەوتی عێراق – تورکیا کردەوە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close