
نرخی نەوت بەرزبووەوە
باسک نێت
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور، لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان لەم هەفتەیە دا دوو دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 79 دۆلار و 30 سەنت،
هەرچەندە دوای چەند کاتژمێرێکی کەمێک لە قازانجەکانی لەدەستدا و ئێستا بە نزیکەی 78 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش دۆلارێک و 90 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 75 دۆلار و 80 سەنت.
بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت لە دوای هێرشی رۆژی یەکشەممەی ئەمریکا دێت کە سێ دامەزراوەی ئەتۆمیی سەرەکی ئێرانی کردە ئامانج.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



