جیهانڕاپۆرتهەواڵ

نزیکەی دوو هەزار زیندانی فەڵەستینی ئازادکران

ده‌زگای به‌رژه‌وه‌ندیی زیندانه‌كانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، نزیکەی دوو هه‌زار زیندانی کە زۆرینەیان فەڵەستینین، وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە ئازاد کراون، بزووتنه‌وه‌ی حەماسیش هەموو بارمتە زیندووەکانی ئازاد کردووە.

ده‌زگای به‌رژه‌وه‌ندیی زیندانه‌كانی ئیسرائیل لە ڕایگەیان، هه‌زار و 968 زیندانی فەڵەستینی لە سەرتاسەری وڵات، گواستراونەتەوە بۆ زیندانەکانی عۆفەر و کتزیۆت لە کەرتی ڕۆژئاوا.

ئاماژەی بەوەشکرد: “دوای تەواوبوونی ڕێکارە پێویستەکان لە زیندانەکان و وەرگرتنی ڕەزامەندیی دەسەڵاتی سیاسی، هەموو زیندانییەکان لە زیندانی عۆفەرەوە بەرەو کەرتی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی جۆرزلیم و لە زیندانی کتزیۆتەوە بەرەو دەروازەی کەرەم شەلوم ئازاد کران.”

حەماس رایگەیاند:” پیرۆزبایی لە زیندانییە ئازادکراوەکان، خانەوادە و گەلی فەڵەستین دەکەین، ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە مێژووی خەباتی بەردەواممانە”.

هاوكات سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، حەماس هەر 20 بارمتە زیندووەکەی ئازاد کردووە و گەیشتوونەتە نێو کەسوکاری خۆیان، هەروەها تەرمی دوو بارمتەی ئیسرائیلی لە غەززە، ڕادەستی ڕێکخراوی خاچی سوور کردووەتەوە.

وتیشی، چاوەڕوان دەکرێت تەرمی دوو بارمتەی دیکەش ڕادەست بکرێنەوە.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close