عێراقكوردستانهەواڵ

پەیامی جۆ بایدن لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، بایدن باسی مووچە و هەڵبژاردنەکانی کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە، جۆ بایدن و سودانی ڕوانینی خۆیان لەبارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک بەشێکی سەرەکیی سەقامگیری و گەشانەوەی عێراق خستەڕوو.

جۆ بایدن، دەستخۆشی لە هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی درێژخایەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگە درێژخایەنانەی هەن، لەنێویاندا رێککەوتنی ئەو دواییانە بۆ پێدانی دوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

پشتیوانیی خۆی دووپاتکردەوە بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی لە عێراق لەنێویاندا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد، دادپەروەر و شەفافانە لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close