هەواڵ

موچەی ئەم توێژەی هەرێم هاوتای مووچەی عێراق دەکرێت

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ڕایگەیاند، مووچەی زیندانییانی سیاسی و کەسوکاری ئەنفالکراوان و شەهیدان هاوتای عێراق دەکرێت و هیچ جیاوازییەکی نامێنێت.

باسک نێت
عەبدوڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی بڵاویکردووەتەوە، لەئێستادا وەزارەتەکەیان دەستیکردووە بە کارکردن بۆ هاوتاکردنی سەرجەم مووچەی زیندانییانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان لەگەڵ بەغدا.
جێی باسە، مووچەى شەهیدان و زیندانییانی سیاسی لە عێراق زیاترە لە هەرێمی کوردستان و ماوەی چەند ساڵێکیشە، ئەو توێژانە داوادەکەن مووچەکانیان هاوتای بەغدا بکرێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close