عێراقهەواڵ

ئامارێکی ترسناکی جیابوونەوەی هاوسەران ئاشکرکرا

تەنها لە مانگى ڕابردوودا ڕۆژانە نزیکەی ٢٠٠ حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران لەدادگاکاندا تۆماركراوە
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراقی لە بارەی ئاماری جیابوونەوەی هاوسەران لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

ئەنجوومەنەکە دەڵێت، لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا زیاتر لە حەوت هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆماركراوە، كە ڕۆژانە دەكاتە نزیکەی ٢٥٠ حاڵەتی جیابوونەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی هاوسەرگیری نوێ لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا ٣٠ هەزار و ٨٩٥ پرۆسە بووە، هاوكات ژمارەی جیابوونەوەى هاوسەران گەیشتووەتە حەوت هەزار و ٤٥٣ حاڵەت.

راشیگەیاندووە، بەغدای پایتەخت پێشەنگی لیستەكەی گرتووە، لە زۆری ژمارەی ئەنجامدانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەدا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە پارێزگای موسەننا كەمترین حاڵەتی جیابوونەوە و هاوسەرگیری تۆمار كراوە، كە ٨٠١ پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، هەروەها ١٤٧ حاڵەتی جیابوونەوەش تۆماركراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close