
ناردنی مووچە لە بەغداد زیاتر دوا دەکەوێت
باسک نێت
نزیكەی سێ هەفتەیە، لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی بەغدا كراوە و تا ئێستاش وادەی هاتنی موچەی مانگی 10 دیار نییە، بەگوێرەی زانیارییەکان ناردنی موچە دەكەوێتە دوای پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان.
بەگوێرەی زانیارییەكان تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، گەشتی دەرەوەى وڵاتى كردوە و تا رۆژی پێنجشەممەی داهاتو ناگەڕێتەوە، هەربۆیە خەرجكردنی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم، دوادەكەوێت بۆ دوای بەڕێوەچونی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان.
هەر بەپێی زانیارییەكان، لە ناوەڕاستی مانگی کانونى یەکەم ژمێرەى كۆتایی بودجە دادەخرێت تا ناوەڕاستی مانگی یەكی ساڵی داهاتو، هەربۆیە ناردنی موچەی مانگەكانی 11 و 12ی فەرمانبەرانی هەرێم كێشەی بۆ دروست دەبێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە