جیهانعێراقهەواڵ

سوپای ئەمریكا فرۆكەخانەی سەربازی تایبەت بەهێزەكانی لەناو بنكەی عەین ئەسەد دروستدەكات

سوپای ئەمریكا فرۆكەخانەی سەربازی تایبەت بەهێزەكانی لەناو بنكەی عەین ئەسەد دروستدەكات

باسک نێت
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نزیك لە سوپای پاسدارانی ئێران، لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنی باڵای عێراقەوە لە پارێزگای ئەنبار بڵاویكردووەتەوە، هێزەكانی ئەمریكا دەستیانكردووە بە پرۆسەی بونیادنانی فرۆكەخانەیەكی تایبەت بە هێزەكانیان، لەناو بنكەی عەین ئەسەدی ئاسمانی لە پارێزگاكە.

بەوتەی سەرچاوەكە، بۆ یەكەمجارە هێزەكانی ئەمریكا هەنگاوێكی لەوشێەوەیە دەنێن، سەرەڕای ئەوەی بانگەشەی كشانەوەی هێزەكانیان دەكەن لە ماوەكانی داهاتوودا.

جەختیشكردووە: بەگوێرەی زانیارییەكانی ناو بنكە سەربازییەكە، ئەو هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانی سوپای ئەمریكایدایە بۆ مانەوەی هێزەكانی بۆ ماوەیەكی درێژ لە عێراق، بۆ ئەوەش گرێبەستی لەگەڵ بەڵێندەری عێراقیدا كردووە، بۆ دابینكردنی كەرەستەی بیناسازی پێویست، بەگوێرەی ئەو خەسڵەتانەی لەسەری رێككەوتوون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close