
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتووان، لە عێراق و هەرێمی کوردستان دوو رۆژ دەکرێتە پشووی فەرمی.
عەبدولزەهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی ٢٠ و ٢١ی مانگی ١١ی ئەمساڵ، بەهۆی ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتووان لە سەرجەم عێراقدا بە هەرێمیشەوە، دەکرێتە پشووی فەرمی و لە ئێستاشدا تیمەکانی تایبەت بە ئەنجامدانی سەرژمێری سەرقاڵی راهێنانن.
باسی لەوەش کردووە، لە ئێستادا سەرژمێری ئەزموونی بەڕێوەدەچێت و تاوەکو ١٣ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوایین سەرژمێرى کە لە عێراق ئەنجام درابێت لە ساڵی ١٩٩٧ـدا بووە، تا ئێستاش هیچ سەرژمێرییەکی گشتیی دیکە ئەنجام نەدراوە و بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا سەرژمێری بکرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە