كوردستانهەواڵ

‎مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگەو دام و دەزگا ئەمنیەکان دابەش دەکرێت.

‎کەمێک لەمەوبەر بڕی ( ٣٤٤،٨٧٥ ) سێ سەدو چل و چوار ملیارو هەشت سەدو حەفتاو پێنج ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگەو دام و دەزگا ئەمنیەکان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٦/١٠ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگە و دام و دەزگا ئەمنیەکان دەکرێت. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. ٢٠٢٤/٦/١٠

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close