
ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی سەبارەت بە دەست لە کار کێشانەوەی سێ وەزیری ئەنجوومەنی جەنگی ئیسرائیل بەم شێوەیە زانیاری خستەڕوو.
باسک نێت
ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، بەهۆی ناڕەزایەتیان بەرامبەر سیاسەتی ئێستای حکومەتی وڵاتەکەیان سێ وەزیری ئەنجوومەنی جەنگی ئیسرائیل دەستیان لە کارکێشایەوە کە ئەوانیش بریتین لە بێنی گانتز، هێلی ترۆپەر، گادی ئیزینکۆت.
ئاماژە بەوەشکراوە، پاساوی ئەو سێ وەزیرە بۆ کشانەوەیان لە حکومەت ئەوەیە کە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل شکستیخواردووە لە کۆتاییهێنان بە حە”ما”س و پلانێکی ڕوونی نیە بۆ درێژەدان بە جەنگ.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە