ئابووریكوردستانهەواڵ

هەرێمى کوردستان لە مانگى رابردودا نزیکەى 800 ملیار دینار داهاتى هەبووە

بەپێى ئامارێک، لە مانگى شوباتى ئەمساڵدا هەرێمى کوردستان نزیکەى 800 ملیار دینار داهاتى هەبوە کە بریتى بون لە داهاتە نەوتى و نانەوتییەکان.

بەپێى ئامارێک کە ئەنوەر کەریم، شارەزاى ئابورى ئامادەى کردوە و داهاتى گشتى هەرێمى کوردستانى بۆ مانگى شوباتى ساڵى (2022) تێدا خراوەتەڕوو، سەرجەم داهاتى نەوت و داهاتى ناوخۆ (نانەوتى) و هاوکارى هاوپەیمانان و پشکى هەرێم جگە لە بودجەى عێراق (200) ملیار دینارەکە، بریتى بوە لە (784) ملیار و (786) ملیۆن و (304) هەزار و (600) دینار.

 بەپێى ئامارەکە، هەرێمى کوردستان لە مانگى شوباتى ئەمساڵدا، بڕی (11) ملیۆن و (404) هەزار بەرمیل نەوتى لەرێگەى بەندەرى جیهانى هەناردە کردووە، کە تێکڕاى نرخى نەوت لەو مانگەدا (96.86) دۆلار بووە، بەڵام لەبەر ئەوەى هەرێم نەوتەکەى بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشێت واتا تێکڕاى فرۆشى نەوت بۆ هەر بەرمیلێک بە (84.85) دۆلار فرۆشتووە.

ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم

كلیك لیره‌ بكه‌ بۆ بینینی ورده‌كاری

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close