عێراقكوردستانهەواڵ

ئەمریکا لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق هاتە دەنگ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند “ئەمریکا داوا دەکات هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە نزیکترین دەرفەتدا بکرێت.”

ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمشەو بەمیدیای پارتی راگەیاند “ئەو راپۆرتانەمان بینیون کە باس لە بڕیارەکەی دادگا لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پرسە ناکۆکەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەکەن.

ئێمە هێشتا خوێندنەوە بۆ تەواوی بڕیارەکە دەکەین.”

ئاماژەی بەوەشکردووە “ئێمە هانی ئەوە دەدەین؛ ئەو هەڵبژاردنەی لە هەرێمی کوردستان دەکرێت، ئازادانە و دادپەروەرانە بێت.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close