ئابووریجیهانعێراقكوردستان

لەسەر دۆلار ئەمڕۆ بڕیار دەردەرێت

ئەمڕۆ دووشەممە بەهای 100 دۆلار بەرامبەر 148 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات وابڕیارە لەدوای کۆبوونەوەی سودانی لە 16ی ئەم مانگە بڕیاری کۆتای لەبارەی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بدرێت.

باسک نێت
بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بەمیدیاکانی راگەیاند، وەفدی عێراق ٢١ رۆژ لەئەمریکا ماونەتەوەو لەوماوە ١٤ رۆژ بەبەردەوامی گفتوگۆ و دانیشتنیان لەگەل تیم و وەفدی ئەمریکا هەبوە زیاتر لە ١٠٠ کاتژمێر کۆبونەوەو دانیشتن هەبوە لەنێوان هەردولا.


بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی باسک نێت ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق کاتژمێر حەوت بە کاتی بەغدا و کاتژمێر ١٢ بەکاتی واشنتۆن لەگەڵ جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە، هاوکات لە درێژەی سەردانەکەی سبەی لەگەڵ وەزیری گەنجێنەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە، ناردنی پارەی دۆلاری کاش و جێگیرکردنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار ئامنجی سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close