
سوپای ئۆكرانیا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی رووسیا شه‌وی رابردوو له خاركیڤ دابه‌زیون و ئێستا شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان سوپای ئۆكرانیا و هێزه‌كانی رووسیا له دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری ئۆكرانیا به‌رده‌وامه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی “فراس پرێس”، سوپای ئۆكرانیا له له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كردووه، كه هێزێكی ئاسمانیی رووسیا له خاركیڤ شه‌وی رابردوو دابه‌زیون و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و شاره.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئێستا شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان سووپای ئۆكرانیا و هێزه‌كانی رووسیا له خاركیڤ به‌رده‌وامه، له‌كاتێكدا حه‌وته‌م رۆژه رووسیا به چڕی بۆردومانی ئه‌و شاره ده‌كات، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووش هێزه‌كانی رووسیا چوونه ناو خاركیڤه‌وه، به‌ڵام شكستیانهێنا.
خاركیڤ دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری ئۆكرانیایه، ده‌كه‌وێته به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته و هاوسنووره له‌گه‌ڵ رووسیا، ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی 1.4 ملیۆن كه‌سه، زۆربه‌یان به زمانی رووسی قسه ده‌كه‌ن.