
دۆناڵد ترەمپ:
پێویستە دەستبەجێ رۆژنامەنوسانی سی ئێن ئێن و نیویۆرک تایمز دەربكرێن
“كەسانێكی خراپن”
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، داوای دورخستنەوەی رۆژنامەنوسانی تۆڕی هەواڵی “سی ئێن ئێن” و رۆژنامەی “نیویۆرک تایمز” دەكات، بەهۆی راپۆرتەکانیان لەبارەی کاریگەری هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.
ترەمپ، لە سەكۆی “تروس سۆشیال” نوسیویەتی: پێویستە دەستبەجێ رۆژنامەنوسانی هەواڵی ساختە لە سی ئێن ئێن و نیویۆرک تایمز لە کارەکانیان دەربكرێن!!! کەسانی خراپ بە نیازی شەڕانگێزانەوە.
کەناڵی سی ئێن ئێن، رۆژنامەكانی زە تایمز و واشنتۆن پۆست، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بڵاویان کردەوە، بۆردومانەکەی کۆتایی هەفتە، نەیتوانی دامەزراوە ئەتۆمییە ژێرزەمینییەکانی ئێران لەناوببات، بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئاگادار لە راپۆرتی هەواڵگری سەربازیی، دەزگای هەواڵگریی بەرگریی پنتاگۆن، ئەوەش ترەمپی توڕەكردووەو، لەو كاتەوە لە چەندین بۆنەی جیاوازدا كاردانەوەی توندی پیشانداوەو بە درۆزن و شكستخواردووە ناویبردون.




