
بانکی ناوەندی لەبارەی مەترسی دۆخی دارایی عێراق ڕوونکردنەوە دەدات
باسک نێت
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بۆ ڕۆژنامەی سەباح
لە ئەگەری دروستبوونی قەیرانی ئابووری لە ناوچەکە و جیهاندا، عێراق ڕووبەڕووی هیچ مەترسییەکی ڕاستەقینە نابێتەوە.
“دۆخی ئێستای دارایی عیراق زۆر نایابە لە ڕووی کۆنترۆڵکردنی هەڵاوسان و بوونی یەدەگێکی زۆری دراوی بیانییەوە کە بانکی ناوەندییان جێگیرکردووە”
سەرباری ئەو دۆخەی ڕووبەڕوو عێراق و ناوچەکە بووەتەوە، بەلام توانراوە سەقامگیریی دارایی بەدیبهێنرێت.
بڕی یەدەگی دارایی پێداویستییەکانی عێراق دابین دەکات، ئەمەش بانکی ناوەندیی عێراق لە بانکە ناوەندییەکانی دیکەی ناوچەکە جیادەکاتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



