
باسک نێت -سلێمانی
بەهۆی دواکەوتن و دابەشنەکردنی موچەی مانگی ١٠ی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێم ، ئەمرۆ دوو شەممە لە بەشێک لە قوتابخانەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن کرا و مامۆستیان رایدەگەیەنن تا موچەکانیان پێنەدرێت نارۆنەوە هۆڵەکانی خوێندن ، هاوکات لە گەرمیانیش بەپێی زانیاریەکان لە چەند قوتابخانەیەک هاوشێوەی سلێمانی بایکۆت دەستیپێکردەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە زیاتر له ٥٠ رۆژه موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه و تائێستا موچه‌ی مانگی ١٠ ئه‌مساڵ دابه‌شنه‌كراوه، هێشتا هیچ واده‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه‌وه ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە