
پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ساڵى نوێوە ئاڵوگۆڕى بەسەر دەوامى بەڕێوەبەرایەتییەکەیاندادێت، بەشێوەیەک لە کاتژمێر (09:00)ى بەیانیی تا (02:30) خولەکى دوانیوەڕ دەبێت.
پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: ئاگاداری هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سەر بە سلێمانی دەکەینەوە کە سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە رۆژی (2)ی مانگەوە کە یەکەم رۆژی دەوامی ساڵی نوێیە لە کاتژمێر (09:00)ی بەیانی تاکو کاتژمێر (02:30) خولەکی دوای نیوەڕۆیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گۆڕانکارییەکان لە کاتی دەوامدا ئەم نوسینگانە دەگرێتەوە: (نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/1 – نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/2 کەلار – نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/3 راپەڕین – نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/5 چەمچەماڵ)ی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە.
داوا لە هاوڵاتیانیش دەکات، لە کاتی دیاریکراودا سەردانیان بکەن بە مەبەستی جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.