عێراقهەواڵ

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: هیچ بڕە پارەیەک لە موچەی فەرمانبەران نابڕدرێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەی دارایی بڕیاریداوە بە هیچ شێوەیەک لێبڕین لە موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان نابێت.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لیژنەی دارایی پەرلەمان  لە کۆبۆنەوەی خۆیدا بڕیاریدا، بەوەی نابێت هیچ لێبڕینێک لە موچەی فەرمانبەران هەبێت، هیچ بڕینێک تێناپەڕێنرێت، وەک تەواوکارییەک بۆ بڕیاری پێشتری پەرلەمان کە ڕایگەیاندبوو پارێزگاری دەکرێت لە موچەی فەرمانبەران و بە هیچ شێوەیەک دەستی بۆ نابرێت.

حەلبوسی سەبارەت بە موچەی پلە تایبەتەکانیش ئاماژەی بەوەکرد، بەگوێرەی موچەکان لێبڕینەکان گرتوونیەتەوە و لەناو لیژنەی پەرلەمانیش ڕەزامەندی لەسەر دراوە، بەڵام موچەخۆرانی دیکە بە هیچ شێوەیە لێبڕین نایانگرێتەوە.

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، سەبارەت بە باج لەسەر موچەی فەرمانبەران لەلایەن لیژنەی داراییەوە چارەسەرکراوە، فەرمانبەر وەک بەر لە پەسەندکردنی پرۆژە یاساکە موچەی خۆی وەردەگرێت.

جەختیشیکردووەتەوە، پڕۆژە یاسای بودجە دابەشکردنی زەویش بەسەر چینە جیاجیاکانی کۆمەڵگەدا لەخۆ دەگرێت، جا ئەو کەسانە فەرمانبەر بن یان دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان یان خانەنشینان، یاخود ئەو کەسانەی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە و کە تا ئێستا زەوییان وەرنەگرتووە، بۆ ئەو مەبەستەش ڕێگە دەدرێت بە پارێزگاکان زەوییەکانیان بەکاربهێنن و گەشەی پێ بدەن و بە نرخێکی رەمزی بەسەر ئەو کەسانەدا دابەشی بکەن کە شایستەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆبووەوە بەمەبەستی تەواوکردنی گفتوگۆکان لەسەر ڕەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢١.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکی کورتدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ حەلبوسی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی دارا یی پەرلەمانی کردووە، بە مەبەستی تەواوکردنی گفتوگۆکان لەسەر ڕەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ئەمساڵ.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close