ئابووریڕاپۆرتعێراقهەواڵ

ژمێریارێک دەستگیرکراوە شەش ساڵە موچەی فەرمانبەرێکی وەهمی بۆخۆی وەردەگرێت

ژمێریارێک دەستگیرکراوە شەش ساڵە موچەی فەرمانبەرێکی وەهمی بۆخۆی وەردەگرێت

باسک نێت
دەستەی دەستپاکی عێراق راگەیاند، ژمێریارێکیان لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی نەینەوا دەستگیرکردووە ، ماوەی شەش ساڵ بەناوێکی وەهمییەوە مووچەی فەرمانبەرێک بۆخۆی وەردەگرێت بێ ئەوەی ئەو کەسە هەر بوونی هەبێت .

دەشڵێت ، تۆمەتبارەکە ژمێریارە لە پەروەردەی حەزری سەر بە گەیارەو لەساڵی 2017ەوە تا ساڵی 2023 بەناوێکی وەهمییەوە بە بیانوی ئەوەی ئەو کەسە گواستراوەتەوە لە پەروەردەی هەولێرەوە بۆ بوشی پەروەردەی حەزر ، موچەی بۆ ئەو کەسە وەهمییە خەرج کردووەو بۆ خۆی پارەکەی گلداوەتەوە .

ئەوەشی خستوەتەڕوو، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ئەو کەسە نە دەستبەکاربونی هەیە و نە رێگەپێدانی ئەمنی بۆ کراوەو لەتۆماری ئەوەلیاتیش هیچ کەسێک بەو ناوە نییە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close