
بەریتانیا بە بەهای 94.5 ملیۆن پاوەند، یارمەتیی سوریا دەدات
باسک نێت
ئێستا دەیڤید لامی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە دیمەشقەو لەگەڵ ئەحمەد شەرعی سەرۆكی سوریا كۆبوونەوەی كرد، هاوكات لەگەڵ ئەم سەردانەدا، لەندەن ئاسایكردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی خۆی لەگەڵ دیمەشق راگەیاند.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند” ئومێدێكی نوێ هەیە بۆ گەلی سوریا.. بەریتانیا پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی دەستپیدەكاتەوە، چونكە لە بەرژەوەندیماندایە هاوكاری حكومەتی نوێ بكەین بۆ پابەندبوونمان بە بنیادنانی ئایندەیەكی سەقامگیرو ئارامترو گەشەكردوو بۆ هەموو هاوڵاتیانی سوریا”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




