عێراقكوردستانهەواڵ

عێراق : هێزێکی سوپای عێراقی رەوانەی خاڵە سنورییەکانی پارێزگای سلێمانی دەکەن

باسک نێت‌

عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق دەڵێت،”پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان هەیە و هێزى زیاتر ڕەوانەى سنووری سلێمانى دەکەین، بە پێویستیشى دەزانین هێزەکانى پاسەوانى سنوور بچنەوە ئەو ناوچانەى کە سوپاى تورکیا کۆنترۆڵى کردوون”.

هاوکات، حکومەتی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنی سنووری عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، هێزی زیاتر لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر دەکات و ئاسایشیان تووندتر دەکاتەوە.

سنوورى نێودەوڵەتیی عێراق زیاتر لە شەش هەزار و 500 کیلۆمەترە و لەگەڵ شەش وڵاتى دراوسێیە، بەشێک لەو سنوورانە هەڕەشەیان لەسەرە و بە کۆنتڕۆڵکردنی تەواویان، مەترسییەکان کەمتر دەبنەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close